Mahand Sirwan Barzani

Directions

Mahand Sirwan Barzani From kurdistan,for kurdistan .
Peshmarga

کۆنسێرتی هونەرمەندی خۆشەویست Ciwan Haco
06/11/2026

کۆنسێرتی هونەرمەندی خۆشەویست
Ciwan Haco

لە تۆپی پێوە بۆ گۆڕەپانی هونەرە جەنگییەکان.لە ڕێگەی Black Tiger Sports، پابەندبوونمان بە پشتگیری وەرزشی کوردستان قۆناغێک...
25/10/2026

لە تۆپی پێوە بۆ گۆڕەپانی هونەرە جەنگییەکان.
لە ڕێگەی Black Tiger Sports، پابەندبوونمان بە پشتگیری وەرزشی کوردستان قۆناغێکی نوێی دەست پێکردووە، ئەویش چوونە ناو بواری هونەرە جەنگییەکانە.
سوپاس و پێزانینم بۆ مامۆستا جەبار بەھادین رەسول، سەرۆکی ڕێکخراوی KKO نێودەوڵەتی، ئاشتی نەجات، جێگری سەرۆک، و ئەیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ڕێکخراوەکە، بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان لە سەرخستنی ئەم بۆنەیە.
رێز و پێزانینم بۆ ھەموو پاڵەوانانی ھەموو کوردستان و بەشداربووانی نێودەوڵەتی، ھەروەھا بۆ ئەو ھەموو ھاندەرەی کە بە ئامادەبوونی بەڕچاو شکۆیان بە بۆنەکە بەخشی.
پابەندین بە زیادکردنی ژمارەی ئەم پاڵەوانێتیانە، بەرزکردنەوەی ئاستی کێبڕکێ و ڕەخساندنی دەرفەتی گەورەتر بۆ پاڵەوانەکانمان.
ئامانجمان روونە: دەمانەوێت پاڵەوانانی کورد نەک تەنها لە ئاستی جیهاندا بەشداری بکەن، بەلکو سەرەڕی گۆڕەپانی نێودەوڵەتییەکان بن.
سنوورکان تێدەپەڕین، سنووردارییەکان Black Tiger Sports - دەشکێنن.

بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا، یانەی نێودەوڵەتی ئەسپسواری هەولێر لە دەرەوەی مەیدانەکانی خۆی بەشداری لە پێشبڕکێیدا کرد، کە...
23/10/2026

بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا، یانەی نێودەوڵەتی ئەسپسواری هەولێر لە دەرەوەی مەیدانەکانی خۆی بەشداری لە پێشبڕکێیدا کرد، کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە لە گەشتی پێشکەوتن و بەرەو سەرکەوتنی زیاتر.
وەک سەرۆکی یانەی نێودەوڵەتی ئەسپسواری هەولێر، ئەیوبەڕی شانازی بە سوارچاکەکانم دەکەم، کە توانییان پلەکانی نایاب بەدەستبێنن، و هێز و ئیرادە و تواناکانی یانەکەمانیان نیشان دا. لە هەمووی گرنگتر، سوپاس و پێزانینی بێسنووری خۆم ئاراستەی ستافی بەڕێز و تێکۆشەری یانەکەمان دەکەم. ئێوە بناغەی سەرکەوتنەکانمانن.
هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی سەنتەری ئەسپسواری مەئم دەکەم، بۆ پێشوازییە گەرمەکەیان و ماڵەخوێتی کردنی گەڕی چوارەمی خولی عێراقی بازدانی ئەسپ.
هەروەها سوپاسی فیدراسیۆنی ئەسپسواری عێراق دەکەم بۆ پێشوازیکردن لە بەشداریکردنمان و هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ ڕێکخستنی خولەکە و پەەرەپێدانی وەرزشی ئەسپسواری لە سەرانسەری عێراق.
بۆ من، ئەم دەستکەوتە زۆر زیاترە لە بەدەستهێنانی پلە. ئەمە ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنی دامەزراوەیەک، یەکگرتوویی تیمێک و سەرەتای گەشتێکی گەورەترە.
شانازیدەکەین بەوەی بەدەستمان هێناوە، بەڵام ئامانج و خەونە گەورەکانمان هێشتا لە سەرەتادان. باشتر هێشتا لە پێشمانە.
للمرة الأولى في تاريخه، شارك نادي أربيل الدولي للفروسية في منافسات خارج ميادينه، في خطوة تاريخية ومهمة ضمن مسيرتنا نحو التطور والتميز.
بصفتي رئيساً لنادي أربيل الدولي للفروسية، يغمرني الفخر والاعتزاز بفرساني الذين تألقوا بأداء استثنائي، وكانوا على قدر المسؤولية والطموح، وحققوا المراكز المتقدمة، وأثبتوا القوة والعزيمة والروح التنافسية التي يتميز بها نادينا. وقبل كل شيء، أتقدم بخالص الشكر وعميق التقدير إلى كوادر نادينا الاستثنائية. أنتم أساس نجاحنا.
كما أتقدم بجزيل الشكر والامتنان إلى مركز مام للفروسية على حفاوة الاستقبال وكرم الضيافة، وعلى استضافة الجولة الرابعة من الدوري العراقي لقفز الحواجز.
وأعرب كذلك عن تقديري وامتناني إلى الاتحاد العراقي للفروسية على ترحيبه بمشاركتنا، وعلى جهوده المتواصلة في تنظيم الدوري والنهوض برياضة الفروسية وتطويرها في عموم العراق.
بالنسبة لي، فإن هذا الإنجاز يتجاوز بكثير مجرد تحقيق المراكز المتقدمة على منصات التتويج، فهو يعكس تطور مؤسسة، ووحدة فريق، وبداية مسيرة نحو آفاق أكبر.
فخورون بما حققناه، لكن طموحاتنا الكبرى لا تزال في بدايتها. والأفضل لم يأتِ بعد.

پێشوازی لە پاڵەوانانی کوردستانسەرۆکی یانەی نێودەوڵەتی ئەسپسواری هەولێر (EIEC)، بە شانازییەوە پێشوازییان لە پاڵەوانانی کو...
13/10/2026

پێشوازی لە پاڵەوانانی کوردستان
سەرۆکی یانەی نێودەوڵەتی ئەسپسواری هەولێر (EIEC)، بە شانازییەوە پێشوازییان لە پاڵەوانانی کوردستان لە بواری جوانی ئەسپی عەرەبی ڕەسەن کرد، بە بۆنەی دەستکەوتە بەرچاوەکانیان لە پاڵەوانێتی جوانی ئەسپی عەرەبی کە لە مانگی ئۆکتۆبەری٢٠٢٦ لە بەغدا بەڕێوەچوو.
ئەم سەرکەوتنانە ڕەنگدانەوەی جوانی و ڕەسەنایەتی ئەسپی عەرەبین، هەروەها نیشاندەری مێژووی دەوڵەمەندی ئەسپسواری لە کوردستان و ڕۆحی داهێنان و پیشکەوتنی پاڵەوانەکانمان.
ئێمە لە یانەی نێودەوڵەتی ئەسپسواری هەولێر شانازی دەكەین بە ڕێگرتن لەو پاڵەوانانەی کە بە شایستەیی نوێنەرایەتی كوردستانیان كردووە و ناوی كوردستانیان لە مەیدانی ئەسپسواری بەرز كردووەتەوە.
پیرۆزبایی لە هەموو پاڵەوانەمان دەكەین، دەستەكەتان جێگەی شانازی هەموو كوردستانە! 🏆

Honouring Kurdistan’s Champions
The President of Erbil International Equestrian Club (EIEC), proudly welcomed and honoured Kurdistan’s outstanding Arabian horse champions following their remarkable achievements at the October 2026 Arabian Horse Beauty Show in Baghdad.
Their success is a testament to the beauty, excellence, and proud equestrian heritage of Kurdistan.
At EIEC, we take great pride in celebrating those who represent Kurdistan with distinction and continue to elevate its name on the national equestrian stage.
Congratulations to our champions — your achievements are a source of pride for all of Kurdistan! 🏆

تكريم أبطال كوردستان
استقبل رئيس نادي أربيل الدولي للفروسية (EIEC)، بكل فخر واعتزاز أبطال كوردستان في جمال الخيل العربية الأصيلة، تقديراً لإنجازاتهم المتميزة في بطولة جمال الخيل العربية التي أقيمت في بغداد خلال شهر أكتوبر 2026.
إن هذه الإنجازات تجسد جمال وأصالة الخيل العربية، وتعكس عراقة تراث الفروسية في كوردستان وروح التميز والإبداع لدى أبنائها.
نفخر في نادي أربيل الدولي للفروسية بتكريم أبطالنا الذين مثلوا كوردستان خير تمثيل، وساهموا في رفع اسمها عالياً في ميادين الفروسية.
ألف مبارك لأبطالنا، إنجازاتكم مصدر فخر واعتزاز لكل كوردستان! 🏆

11/10/2026

پێشبڕکێی بازدانی بەربەستی ئەسپسواری یانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ پاییزی ٢٠٢٦

EIEC Fall 2026 Showjumping Competition

مايەی شانازی و خۆشحالییەکی زۆر بوو کە سەردانی دایکه زەریفستان مان کرد.  کەسایەتیی بەڕێزی جەنابیان نمونه‌یەکی ڕاستەقینەی ...
02/10/2026

مايەی شانازی و خۆشحالییەکی زۆر بوو کە سەردانی دایکه زەریفستان مان کرد.
کەسایەتیی بەڕێزی جەنابیان نمونه‌یەکی ڕاستەقینەی بەها و نەریتە ڕەسەنەکانی کۆمەڵگەکەمانە. سوپاسی بێپایانم هەیە بۆ پێشوازیی گەرم و گفتوگۆی پڕبایەخەی کە ئەنجامدران.
خوای گەورە دایکه زەریفستان هەمیشە به تەندروستی و سەربەرزی بهێڵێتەوە و ئه‌و ڕێز و خۆشەویستییە‌ی شایستەیە‌تی هەمیشه له دەوری بێت.

یادەوەریەکان، کولیژی سەربازی زاخو29/05/2025Throwback , Zaxo military college
04/09/2026

یادەوەریەکان، کولیژی سەربازی زاخو
29/05/2025
Throwback , Zaxo military college

سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی کەنیسەی مارگیورگیس لە دیانا دەکەین بۆ بانگهێشتەکەیان و پێشوازییە گەرم و شایستەکەیان.خۆشحاڵبو...
30/08/2026

سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی کەنیسەی مارگیورگیس لە دیانا دەکەین بۆ بانگهێشتەکەیان و پێشوازییە گەرم و شایستەکەیان.
خۆشحاڵبووین کە سەردانی کەنیسەکەمان کرد و پیرۆزبایی لە قەشە دانیال ڕۆفائیل سلیوا کرد، بە بۆنەی وەرگرتنی ئەرکی نوێی وەک قەشەی دیانا، بێدیال و هەودیان.
له‌ دڵه‌وه‌ هیوای سه‌ركه‌وتن، تەندروستی و بەردەوامی بۆ قەشە دانیال ده‌خوازین له‌ جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیاریێتییە نوێکانی و لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و خەڵکی ناوچەکە.
We extend our sincere appreciation to St. George Church in Diana for their kind invitation and warm, gracious welcome.
We were pleased to visit the church and congratulate Father Daniel Raphael Sliwa on assuming his new responsibilities as the priest serving Diana, Bedial, and Hawdian.
We wholeheartedly wish Father Daniel continued success, good health, and fulfillment in carrying out his new duties and responsibilities, and in his service to the community and the people of the region.

دواى كۆتايى هاتنى وه‌رزى ٨مى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى پلنگى ڕه‌ش، ده‌مه‌وێت سوپاس و پێزانينى خۆم ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌س ...
24/08/2026

دواى كۆتايى هاتنى وه‌رزى ٨مى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى پلنگى ڕه‌ش، ده‌مه‌وێت سوپاس و پێزانينى خۆم ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه بكه‌م كه‌ هۆكارى سه‌ركه‌وتنى ئه‌م وه‌رزه نايابه بوون.
سوپاس بۆ ئه‌و ٦٤ تيمه به‌شداربووه‌كان، ياريزانان، ڕاهێنه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ران و ستافى تيمه‌كان بۆ ئه‌و وره و پاڵپشتييه‌ى كه‌ له ته‌واوى پاڵه‌وانێتييه‌كه‌دا پيشانتان دا.
پێزانينێكى تايبه‌ت بۆ ده‌سته‌ى كاگێڕى، ده‌سته‌ى ناو بژيوانان، خۆبه‌خشان، هێزه‌كانى سكيوريتى، تيمه پزيشكييه‌كان، ميديا، ستافى ته‌كنيكى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له پشت چاوى كامێرا كاريان كرد. ماندووبوون و پابه‌ندبوونى ئێوه بوو كه‌ ئه‌م خوله به‌و جوش و خڕۆش و ئاسته‌ به‌رزه به‌ڕێوه چوو.
هه‌روه‌ها سوپاسى جه‌نابى فه‌رمانده سيروان بارزانى، سپۆنسه‌ره‌كانمان ، به‌رپرسه كانی، كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، ميوانی، ده‌كه‌م كه‌ به‌ ئاماده‌بوون و پشتگيرييان، به‌هاى زياتر به پاڵه‌وانێتييه‌كه به‌خشى.
له هه‌مووى گرنگتر، سوپاس بۆ هه‌زاران هانده‌ر كه‌ ستانده‌كانيان پڕ كرده‌وه، و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له سه‌رانسه‌رى كوردستان و ده‌ره‌وه‌شه‌وه چاودێرى پلنگى ڕه‌شيان كرد. وزه و حه‌ماسه‌تى ئێوه گيان و روحى ئه‌م پاڵه‌وانێتييه‌يه.
وه‌رزى ٨ كۆتايى هات، به‌ڵام گه‌شتى پلنگى ڕه‌ش به‌رده‌وامه‌.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌شێك بوون له‌م وه‌رزه‌.
٦٤ تيم. یەک پاڵه‌وان. یەک كومه‌ڵگاى وه‌رزشى له ژێر چه‌ترى پلنگى ڕه‌ش.
تا وه‌رزى داهاتوو.

23/08/2026

Black tiger football tournament by خولی پلنگی ڕەش

Address

Kurdistan
Irbil
KURDISTAN

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mahand Sirwan Barzani posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Nearby realtors & realty services