19/09/2026
کۆمپانیای هیوا رؤوف بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ بەشێک لە وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی سلێمانی گفتوگۆی گرنگیان دەربارەی پرۆسەی ئابووری و کەرتە گرنگەکانی پەرەپێدان و گەشەسەندن کرد.
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هیوا رؤوف لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون.
بەرێز قوباد تاڵەبانی سەرەڕای دەستخۆشی بۆ کارەکانیان بەڵێنی بە بەشداربووان دا کە بە هەموو توانایەوە هاوکاریان دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم وەبەرهێنان.